به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماتۆرسیکلێکی بۆمبڕێژکراو له گوندی ئهبووحهمامی سه‌ر به ناوچه‌ی هاجینی پارێزگای دێره‌زووری سووریا ته‌قییه‌وه که کوژرانی 2 منداڵ و برینداربوونی ژماره‌یێک خه‌ڵکی سڤیلی به‌دواوه بوو.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتووه بۆمبێک له شوێنێکی قه‌ره‌باڵغی ناوچه‌ی هاجینی پارێزگای دێره‌زووری سووریا ته‌قیوه‌ته‌وه که به‌هۆیه‌وه ژماره‌یێکی زۆر له خه‌ڵکی سڤیل بریندار بوونه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وروبه‌ر کراون که باری ته‌ندروستیی ژماره‌یێک له برینداران ناجێگیره.
شایانی باسه؛ ناوچه‌ی هاجینی دێره‌زوور یه‌ک له‌و ناوچانه‌یه که پاش شه‌ڕی نێوان داعش و هه‌سه‌ده له‌لایه‌ن هێزی سووریای دیموکراته‌وه ئازاد کرا و ئێستاکه له‌ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌و هێزه‌دایه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment