کوردپرێس:
جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رپه‌رشتی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبوونه‌وه‌یێکی به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر میکانزیمه‌کانی دیاری کردنی كاندیداکانی پۆسته حکومییه‌کانی بزووتنه‌وه‌که له کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ساز کرد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌کۆی ده‌نگی جڤاتی نیشتیمانی بڕیار درا ده‌سه‌ڵاتی دیاری كردنی كاندیداکانی بزووتنه‌وه‌كه بدرێته ده‌ست عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتی و ئه‌و كاندیداکانی بزووتنه‌وه‌كه بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان یه‌كلا بکاته‌وه.
چه‌ند مانگ پێش ئێستا لیژنه‌یێکی 13 که‌سی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێکهێنرا به مه‌به‌ستی دیاریکردنی کاندیداکانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ به‌شداری له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که لیسته‌که‌یان پێشکه‌شی جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان کردبوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment