وەزیری دەرەوەی رووسیا: بە ڕوونی باسی پاراستنی مافی کوردمان لە سووریا کردووە

بەشی سووریا- سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا راگەیاند وڵاتەکەی پێشوازیی لە دەستپێکردنی دانووستاندنی بەرپرسانی حکوومەتی سووریا و کوردانی ئەو وڵاتە دەکات.

کوردپرێس: سێرگی لاڤرۆڤ هەروەها بە کوردستان 24ی رایگەیاندووە: رووسیا بە روونی باسی پاراستنی مافەکانی گەلی کوردی لە کوردستانی سووریا کردووە، بەڵام دەبێ لە دانووستاندنەکان گەرەنتیی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا بکرێت.

وەزیری دەرەوەی رووسیا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە وڵاتەکەی داوای دەستپێکردنی دانووستاندنی راستەوخۆی کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندیی سووریای کردووە.

سێرگی لاڤرۆڤ پێی وایە کوردەکان دانووستاندن لەگەڵ حکوومەتی سووریا بە گرنگ دەزانن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64736

Your Comment

You are replying to: .
captcha