پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق له‌ که‌رکووک کشایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌وڵه‌تی عێراق بڕیاری داوه‌ جێگۆڕكێ به‌ چه‌ند یه‌كه‌یێكی پۆلیسی فیدراڵی له‌ که‌رکووک بکات و له‌بری ئه‌وان سوپای عێراقی شوێنه‌كانیان پڕ ده‌کاته‌وه‌.

کوردپرێس:

ماڵپه‌ڕی ڕۆژنیووزی نزیک له‌ په‌که‌که‌ به‌پێی وێنه‌گه‌لێک که‌ له‌ که‌رکووک بڵاو کراوه‌ته‌وه ڕای‌گه‌یاندووه‌: کاروانێک له‌ هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق له‌ سنووری که‌رکووک کشاونه‌ته‌وه‌ بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور و له‌بری ئه‌وه‌ش سوپای عێراقی به‌ره‌و كه‌ركووک ڕه‌وانه‌ كراوه‌.

هاوپه‌یوه‌ند به‌ وێنه‌که‌ش سه‌رچاوه‌یێكی سه‌ربازی بۆ ڕۆژنیووز ڕوونی كرده‌وه‌ که‌ وێنه‌كه‌ ڕاسته‌ و ئه‌مڕۆ به‌شێک له‌ هێزه‌كانی پۆلیس له‌ که‌رکووک كشاونه‌ته‌وه‌ و له‌بری ئه‌وه‌ش سوپای عێراقی شوێنه‌كانیان پڕ ده‌كاته‌وه‌ و گۆڕانكاری هێز له‌ كه‌ركووک به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

فیرقه‌ی 3ی پۆلیسی فیدراڵی له‌ كه‌ركووک ده‌كشێته‌وه‌ و له‌بری ئه‌وه‌ش فیرقه‌ی 11ی سوپای عێراق له‌ باشووری به‌غداده‌وه‌ بۆ كه‌ركووک جووڵه‌ی پێكراوه‌.

هاتنی فیرقه‌ی 6ی سوپا له‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداده‌وه‌ بۆ پڕِكردنه‌وه‌ی شوێنی فیرقه‌ی شه‌شی پۆلیس و فیرقه‌ی ئالیاتی پۆلیسی فیدراڵی.

فیرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی به‌ره‌و باشوور و ناوه‌ڕاست پاشه‌كشه‌ پێده‌كرێت و فیرقه‌ی 17ی سوپای عێراقی له‌ شارۆچكه‌ی مه‌حموودییه‌وه‌ جووڵه‌ی پێده‌كرێت بۆ شوێنگرتنه‌وه‌یان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64727

Your Comment

You are replying to: .
captcha