بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەرلە بەیانیی ڕۆژی چوارشەمە 12ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 3ی تەمووزی 2019 بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا مەزهەر خالقی و بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان و کۆمەڵێک کەسایەتیی فەرهەنگی و بەرپرسی فەرمی پارکی ناودارانی کورد لە بناری ئاویەر کرایەوە.
پارکی ناودارانی کورد دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژئاوای شاری سنە لە بناری ئاویەر و باخچەیێکی گشتییە کە پەیکەری و سەردیسی ژمارەیێک لە ناودارانی کورد بە هونەرمەند و بیرمەند و کەسایەتیی زانستی و گەورەی کورد لە خۆ دەگرێت.
شایانی باسە پارکی ناودارانی کورد لە ڕۆژی دووهەمی کۆنگرەی ناودارانی کورد کراوەتەوە کە لە شاری سنە و لە زانکۆی کوردستان بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک فراوان لە ناودارانی کورد بەڕێوە دەچێت و لەو کۆنگرەیەدا ڕێز لە 30 کەسایەتیی گەورە و ناوداری کورد دەگیرێت.
Your Comment