نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکەوتننامەیێک لەگەڵ هه‌سه‌ده‌ واژۆ دەکات

بەشی سووریا- نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات پلانی کاریان واژۆ کردووە کە بەپێی ئەوە ڕێگری دەکرێت منداڵان بکرێنە چەکدار.

کوردپرێس:

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی شارپرێس لە بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن ڤێرجینیا گامبا نوێنەری تایبەت و بریکاری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و مەزڵووم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده‌، نوێنەری پلانی کارەکە واژۆ کرا.

بەپێی ئەو بەیاننامەیەی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەرچووە هه‌سه‌ده‌ بەڵێنی ئەوەیان داوە کە منداڵان لە ململانێ چەکدارییەکان بەکار نەهێنن و ئەوانەش ئێستا لەناو ریزەکانیاندان بهێنرینە دەرەوە و رێوشوێنی پێویستیش لەوبارەیەوە بگرنە بەر .
لەبەیاننامەکەدا هاتووە کە واژۆکردنی ئەو پلانی کارە بەرهەمی چەند مانگ لە ڕاوێژی بەردەوامی لە نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و هه‌سه‌ده‌یه‌.

سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەمەریکا لایەنێکە لەو پرۆسەیە یان نا ، ستیڤان دۆجریک وتەبێژی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە کە ئەو پلانی کارە تەنیا لەنێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و هه‌سه‌ده‌دا واژۆ کراوە.

بەپێی راپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەساڵی ٢٠١٦ تەنیا ٤٦ منداڵ لەڕیزەکانی هه‌سه‌ده‌ چەکدار بوون ، بەڵام لەساڵی ٢٠١٧ ئەو رێژەیە بۆ ٢٢٤ منداڵی چەکدار بەرز بۆتەوە.

News Code 64711

Your Comment

You are replying to: .
captcha