کۆنفرانسی یەکگرتوویی بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی باڵا بەڕێوەبچێت

مامۆستای زانکۆی سلێمانی و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فیتوای هەرێمی کوردستان بڕوای وایە سەرەڕای ئەوەی کە بەڕێوەبردنی کۆنفرانسی یەکگرتوویی ئیسلامی لە سنە کاریگەریی خۆی هەیە بەڵام خەڵک چاوەڕوانی ئەمە دەکەن لە ئاستێکی باڵادا بەڕێوە بچێت.

پڕۆفیسۆر عیرفان ڕەشید مامۆستای زانکۆی سلێمانی و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فیتوای هەرێمی کوردستان بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: لە ڕاستیدا یەکبوونی موسوڵمانان داواکاریەکی خواییە و هەروەها داواکارییەکە لە ئەساسیاتی سونەتی پێغەمبەری ئیسلامە و هەروەها سروشتی ئینسانەکانیش داوای دەکات واتا سروشتی ئینسان حەزی بە تەفرەقە و جوداکاری نییە.

ناوبراو وتیشی: دورست کردن و سازدانی واها کۆنگرەیەک تەبعەن ئامانجەکانی خۆی دەپێکێت بەڵام بەو شێوەیە نییە کە لە حەزی هەموو کەسێکدا بێت، واتا خەڵک حەز دەکات شتێکی گەورەتر و باشتر ببێت و لە ئاستێکی بەرزتردا بێت بۆ نمونە خەڵک پێی خۆشە لە ئێراندا جەنابی سەرۆک کۆمار بەشداریی واها کۆنفرانسێک بکات و لە عێراقیشدا سەرۆکی هەرێم یان سەرۆکی عێراق بەشداری بکەن. زیاتر کاریگەرییەکەی بۆناو خەڵک دەردەکەوێت. نەک ئەوەی کە لە ئاستێکی نزمدا بێت و نەتوانێت ئامانجەکانی خۆی بپێکێت.

عیرفان ڕەشید درێژەی دا: لە کۆنگرەیەکی وەهادا دەبێت کەسانی گەورە بەشدار بن و بتوانن خاڵە لاوازەکان دەست نیشان بکەن و کار لە سەریان بکەن. ئێستا لێرەدا کار لەسەر خاڵە هاوبەشەکان دەکەین کە هەموومان لەسەری موتەفیقین بەڵام باشتر ئەوەیە کە بزانین خاڵە لاوازەکان چییە، کەسێک کە بۆ نموونە شیعەیە ئەگەر نەتوانێت لە وڵاتێکی سوننەدا مزگەوت و حوسەینیە و تەکیەیەکی هەبێت کە نوێژی تێدا بکات و عیبادەتی خۆی بکات ئەمە خاڵی لاوازە و باشترە کار لەسەر ئەم خاڵانە بکرێت.

کوردپرێس: داهاتوو چۆن دەبینن؟

من ئایندە زۆر بە باشی دەبینم ، ئێستە کرانەوە و لێکتێگەیشتنی باشتر هەیە بەهۆی ئەوەی کە هەموو جیهان وەکوو لادێیەکی بچووکی لێهاتووە و خەڵکی زاناتر و هۆشیارتر بووە و گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە بە شەڕ و ناکۆکی ناگەنە ئامانجی خۆیان و ناتوانن بەرمبەرەکەیان بسڕنەوە.

News Code 6471

Your Comment

You are replying to: .
captcha