کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 1ی ته‌مووزی 2019 قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له توویتێکدا پشتیوانیی خۆی له بڕیاره‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند: "بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق هه‌نگاوێکه به ئاراسته‌ی دروست، حه‌شدی شه‌عبی ده‌بێته به‌شێکی پیشه‌یی و چه‌سپاوی هێزه چه‌کداره‌کان و شکست به هه‌وڵه‌کانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه یاخود تێکه‌ڵ کردنی ده‌هێنێت."
قه‌یس خه‌زعه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه کرد: "دوورخستنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له کێشمه‌کێشی سیاسی و دابین کردنی پێویستییه لۆجستییه‌کانی گه‌ره‌نتی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبیه بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌رکی پیرۆزی خۆی هه‌ڵسێت له گه‌ره‌نتی کردنی ئاسایشی عێراق و ئاینده‌که‌ی."
شایانی باسه؛ ڕۆژی دووشه‌ممه 1-7-2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق به فه‌رمانێکی دیوانی ژماره (237) چه‌ندین بڕیاری له‌باره‌ی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌رکرد له‌وانه: هه‌موو هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێکن له هێزه چه‌کداره‌کان، له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ییی گشتیی هێزه چه‌کداران ده‌بێت، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌رپرسیانه و له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانه‌وه دیاری ده‌کرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment