به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ ڕووماڵکردنی شه‌ڕی کورد له‌گه‌ڵ داعش له ساڵی 2014 بۆ 2018 ته‌نها پشتیان به هه‌واڵ، ڕاپۆرت، وتار و شرۆڤه نه‌به‌ستووه. نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی ڕۆژئاوایی له شه‌ڕی کورد له‌گه‌ڵ داعش و هاوپه‌یمانێتیی کورد و ئه‌مریکا فیلمی سینه‌مایی و دایکیۆمێنتاریان دروست کردووه و له ئێستادا جۆزێف فلکنشتاین کۆنه سه‌ربازی سوپای ئه‌مریکا دوایین ڕۆمانی خۆی له‌ژێر ناوی "ئیپزۆدی کورده‌کان" بڵاو کردۆته‌وه.
نووسه‌ری کتێبه‌که ژیانی شان مه‌ک دۆگان نمایش ده‌دات که دووکانێکی فرۆشتنی چه‌کی له پێنسیلوانیای ئه‌مریکادا هه‌یه. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا پێشنیار به ناوبراو ده‌دات ببێته سکۆرتی وهجبهیێکی چه‌ک که بڕیاره ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بکرێت.
ناوبراو له‌و سه‌فه‌ره‌دا به‌ره‌وڕووی هه‌ندێک به‌سه‌رهات له ناوچه کوردنشینه‌کان و له ماوه‌ی شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ داعش ده‌بێته‌وه و نووسه‌ره‌که هه‌وڵ ده‌دات شان مه‌ک دۆگان به که‌سێکی لێهاتوو و پاڵه‌وانێکی ئه‌مریکی بۆ ڕزگارکردنی خۆی و سه‌ربازه هه‌ڤاڵه‌کانی پیشان بدات.
ماڵپه‌ڕی ڕه‌خنه‌گرتن له کتێبی سلف پابلیشن له‌باره‌ی کتێبی ئێپیزۆدی کورده‌وه نووسیویه‌تی: نووسه‌ر زانیارییێکی باشی له‌باره‌ی شه‌ڕی کورد له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه و له چیرۆکه‌که‌دا هه‌وڵ ده‌دات توانا و لێهاتووییی کۆنهسهربازێک له کاته دژواره‌کاندا نمایش بدات و ناوبراو وه‌ک پاڵه‌وانێکی ئه‌مریکی به به‌رده‌نگه‌کانی بناسێنێت.
کتێبی ئێپیزۆدی کورد له حه‌وزه‌ی ئه‌ده‌بیاتی داستانی داده‌نرێت و له 300 لاپه‌ڕه‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: CNN turk
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment