هاوسەرۆکێکی PYD: پێشمەرگە بەپێی ڕێککەوتنی لەگەڵ ئاکپارتی چەند ناوچەیێکی هەرێمی ڕادەستی سوپای تورکیا کردووە

بەشی سووریا هاوسەرۆکێکی نووسینگەی پێوەندییەکانی یەکێتیی سووریای دیموکرات PYD لە کانتۆنی حەسەکە دەڵێت: پارتی لەگەڵ بەرپرسانی AKP ڕێککەوتوون و چەند ناوچەیێکی هەرێمی کوردستان کە لە ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدایە ڕادەستی سوپای تورکیا کراوە.

کوردپرێس:

جەیوان ئیسۆ هاوسەرۆکی نووسینگەی پێوەندییەکانی پارتی یەکێتیی سووریای دیموکرات لە کانتۆنی حەسەکە لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە پێوەندیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسانی ئاکپارتی کردووە و دەڵێت: دەوڵەتی تورکیا بە گڵۆپی سەوزی بەرپرسانی پارتی هێرش دەکاتە سەر ناوچەی برادۆست و ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەو هێرشانە بە پلەی یەکەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەڵکی ناوچەکە دەکاتە ئامانج. با حکوومەتی هەرێم ئاگادار بێت. سیاسەتی تورکیا دژایەتی کردنی کوردە.

ناوبراو گوتیشی: ئەوە یەکەم جار نیە کە سوپای تورکیا ئەو هێرشانە دەکات. تورکیا بەردەوام هەوڵی داوە هەموو ناوچە کوردستانییەکان داگیر بکات. پاش دیداری نێوان بەرپرسانی پارتی و بەرپرسانی ئاکەپە چەند ناوچەیێکی کوردستانیی هەرێمی کوردستان ڕادەستی سوپای تورکیا کراوە کە پێشتر ئەو ناوچانە بە دەست پێشمەرگەی هەرێمەوە بوون.

هاوسەرۆکەکەی پەیەدە زیادی کرد: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە هەڵوێست وەرناگرێت و سیاسەتی بێدەنگ بوونی هەڵبژاردووە هەر ئەوەش وا دەکات ئەو بۆچوونە دروست ببێت کە حکوومەت خۆی لەو هێرشانەدا شەریکە.

News Code 64660

Your Comment

You are replying to: .
captcha