تره‌مپ: نه‌مهێشت ئه‌ردۆغان کوردی سووریا له‌ناو ببات

به‌شی جیهان- سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌ڵێت: ئه‌ردۆغان ده‌یویست کوردی سووریا بسڕێته‌وه‌ به‌ڵام من ته‌له‌فۆنم بۆ سه‌رۆک کۆماری تورکیا کرد و داوام لێکرد وا نه‌کات.

کوردپرێس:

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ كۆنفڕانسه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا له‌ په‌راوێزی لووتكه‌ی G20 له‌ ژاپۆن ئاشكرای کرد که‌ له‌و كاته‌ی توركیا ویستوویه‌تی هێرش بكاته‌ سه‌ر سووریا، ئه‌و په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌ردۆغانه‌وه‌ كردووه‌ و پێی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر كوردانی ئه‌و وڵاته‌.

سه‌رۆکی ئه‌مریکا گوتیشی: "تورکیا که‌یسێکی سه‌رنجڕاکێشه‌، که‌یسێکی سه‌خته‌ وه‌ک سه‌رۆک ئه‌ردۆغان، ئه‌ویش سه‌خته‌ به‌ڵام من به‌رده‌وامم له‌گه‌ڵی. له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ شتێکی خراپ بێت به‌ڵام من پێموایه‌ به‌ ڕاستی شتێکی باشه‌ چوونکه‌ ئه‌و ده‌یویست به‌ ته‌واوه‌تی کوردی سووریا له‌ناو ببات."

ناوبراو زیادیشی کرد: "ڕاشکاوانه‌ بیڵێم ئه‌و (ئه‌ردۆغان) کێشه‌یێکی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ کورد هه‌یه. وه‌کوو هه‌مووان ده‌زانن تورکیا 65 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنوور کۆ کردبووه‌وه‌ و ده‌یویست کورد بسڕێته‌وه‌ که‌ ئه‌وان (کورد) یارمه‌تیی ئێمه‌یان دا له‌ دژی داعش و پێکه‌وه‌ به ‌ڕێژه‌ی 100% خه‌لافه‌تمان تێکشکاند. من په‌یوه‌ندیم پێوه‌ کرد و داوام لێکرد وا نه‌کات، ئه‌و (ئه‌ردۆغان) هێرشی نه‌کرد، سه‌ربازانی تورکیا ده‌یانویست ریز بگرن و بڕۆن بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی (کورد) که‌ ئێمه‌ خه‌لافه‌تی داعشمان له‌گه‌ڵیان تێکشکاند، ئه‌و ناتوانێت ئه‌وه‌ بکات و نه‌شیکرد."

دۆناڵد تره‌مپ له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ڕای‌گه‌یاند: "من پێم وایه‌ که‌ کورده‌کان دوژمنی ئاساییی ئه‌ردۆغان و توركیان."

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی کۆشکی سپی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64641

Your Comment

You are replying to: .
captcha