داعش هێرش دەکاتە سەر گوندێک لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی ئەمنی ڕایگەیاند بە هۆی هێرشی تیرۆریستانی داعشەوە بۆ سەر گوندێک لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق چەند کەس کوژران و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرچاوەیێکی ئەمنی بە هەواڵدەریی بەغدا ئەلیەومی وتووە چەکدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشیان کردۆتە سەر گوندی خزرجیە سەربە شاری بەعاج لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا کە لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق هەڵکەوتووە.

سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات بە هۆی پێکدادانی تیرۆریستانی داعش و خەڵکی گوندەکەوە دوو ژن گیانیان لەدەست دا و چەند کەسی دیکە لەوان سەرۆک هۆز و چەندین منداڵ بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64622

Your Comment

You are replying to: .
captcha