کوردپرێس: وەستا رەسووڵ بۆ دەنگی ئەمریكای ئاشكرا كردووە، كە لەبارەی پارێزگاری کەرکووکەوە رۆژی چوارشەممە پارتی و یەكێتی لە كۆبوونەوەیاندا گفتوگۆیان لەسەر كردووە و بەپێی زانیارییەكان گەیشتونەتە رێككەوتنی سەرەتایی. ناوبراو دەشڵێت: "لە كۆبوونەوەكەدا دوو ناو لەلای ئێمەوە لەبەردەست بووە، دوو ناویش لەلای پارتی-یەوە لەبەردەست بووە، بەڵام هێشتا ئەنجامەكەیم نەزانیوە".
ئەو بەرپرسەی یەكێتی پێیوایە دانانی پارێزگارێكی كوردی یەكێتی بۆ کەرکووک دوو ئامانج دەپێكێت، یەكەم دەتوانێت چارەسەری زۆری كێشەكانی تەعریب كردنی کەرکووک بكات، دووەم كێشە ئیدارییەكان چارەسەر بكات، كە ئێستا "بۆگەن" بووە، بەتایبەت كێشەی ئەمنی شارەكە.
سەبارەت بە ناكۆكییەكانیان لەگەڵ پارتی ئەوەشی وتووە "لە زۆر شتی تر لەگەڵ پارتی-دا ناكۆكین، مەسەلەكە بەتەنها دانانی پارێزگاری کەرکووک نییە، رەنگە ئەو نفوسە زەبەلاحەی یەكێتی لە کەرکووک هەیەتی و مانەوەی لەناو خەڵكە رەش و رووتەكەی و هاوسەنگی هێز لە شارەكەدا، هەندێک خەڵک پێی خۆش نییە، بۆیە کەرکووک شتێكی كەم نییە هەردوولامان بەو چاوەوە سەیری دەكەین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment