شوێن پێی خودای هێندییه‌کان له‌ سلێمانی دۆزرایه‌وه‌

به‌شی جیهان- به‌رپرسانی هێند ده‌ڵێین وێنه‌یێکی هه‌ڵکه‌ندراو له‌سه‌ر به‌ردێک له‌ سلێمانیی عێراق دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ مومکینه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ وێنه‌ی لۆرد ڕام خودای هێندییه‌کانه‌وه‌ بێت.

کوردپرێس:

هه‌واڵده‌ریی ئینی هێند ڕاپۆرتی دا که‌ له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی کۆنینه‌ناسان له‌ پارێزگای کوردنشینی سلێمانیی عێراق به‌ردێک دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ وێنه‌ی خودای هێندییه‌کان له‌سه‌ر کێشراوه‌.

ئه‌م ڕاپۆرته‌ له‌ زاری به‌رپرسانی ڕۆشنبیریی هینده‌وه‌ ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌ که‌ نیگارکێشییه‌کانی سه‌ر به‌رده‌که‌ په‌یوه‌ندییێکی زۆری به‌ وێنه‌ی لۆرد ڕام، لۆرد لاکشمه‌ن و لۆرد هانومه‌ن هه‌یه‌ و مێژووه‌که‌ی بۆ 4200 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به‌رپرسانی هێند داوا له‌ ده‌وڵه‌تی خۆجێییی ئۆهارپرادێش ده‌که‌ن که‌ به‌ستێنی سه‌فه‌ری لیژنه‌یێکی ڕۆشنبێری و کۆنینه‌ناسی بۆ عێراق بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یێکی زیاتر له‌باره‌ی نیگارکێشییه‌کانی سه‌ر به‌رده‌ دۆزراوه‌که‌ی سلێمانی ئه‌نجام بده‌ن.

ژماره‌یێک له‌ به‌رپرسانی ڕۆشنبیریی هیند دڵنیان که‌ وێنه‌ی هه‌ڵکه‌ندراوی سه‌ر به‌رده‌ دۆزراوکه‌ی سلێمانی په‌یوه‌ندیی به‌ وێنه‌ی خودای هێندییه‌کان و خزموکاره‌که‌یه‌وه‌ هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64618

Your Comment

You are replying to: .
captcha