بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی زەمەن پرێس بڵاوی کردەوە بە گوێرەى فەرمانێکى دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر كە لەبەرواری 1/6/2022 لەلایەن دادوەر (محەمەد عەبدولڕەحمان)ەوە دەركراوە ئاماژە بەوە كراوە كە (وەهاب مەجید باقی) بەرێوەبەری گشتی دژە تیرۆر، ناونیشانی سلێمانی - تاسڵوجە ناو فەرماندەیی گشتی ئاراستەی گشت ئەندامانی پۆلیس كراوە كە لەسەرتانە دەستگیری بكەن بیدەن بە دادگا.
ئەوەش هاتووە، کە وەهاب مەجید لە نوسینگەی لێكۆڵینەوەی تاوانەكانی كوشتن سكاڵای لەسەر تۆماركراوە.
Your Comment