کوردپرێس:
كورده یه‌شار نوێنه‌ری ده‌زگای لووتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: نزیكه‌ی 150 په‌نابه‌ری عێراقی له زیندانه‌كانی توركیا داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن ئازاد بكرێن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق به‌ڵام کونسووڵخانه‌ی عێراق له توركیا به‌هۆی ئه‌و فشاره زۆره‌ی له سه‌ریانه كارێكی ئه‌وتۆیان بۆ ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه نه‌كردووه.
ناوبراو وتیشی: له نێو ئه‌م زیندانیانه‌دا خه‌ڵكی شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و ڕانیه و ته‌واوی شاره‌كانی عێراق هه‌یه.
هاوكات ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه بۆ ئاوێنه ڕوونی ده‌كاته‌وه که گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌ری ده‌زگای لووتكه بۆ عێراق و سه‌رقاڵبوونیان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی پهنابهرانو كاروباره‌كانی ڕێكخراو، فشارێكی زۆری بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی عێراقی له توركیا دروست کردووه.
ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا و به گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌ری ده‌زگاکه‌یان بۆ توركیا هه‌وڵی ته‌واو ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زیندانییانی په‌نابه‌ر به ئازادكردنیان یان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment