کوردپرێس: بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی CNNی ئەمەریکی وتوویەتى: "40 ساڵە ناوچەکە و بە تایبەت عێراق لە جەنگدایە و ئێستا پێویستمان بە ئاشتییە".
سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە "جەنگی داعش بە هاوکاری ئەمەریکا و هێزە هاوپەیمانەکان و دراوسێکانی عێراق کۆتایی پێهاتووە و خوازیاری ئەوە نین جەنگێکی نوێ بەرۆکی وڵاتەکەیان بگرێتەوە و "نابێت ئەو سەرکەوتنە گەورەیە لەناوببرێت و بە سەرهەڵدانی جەنگێکی دیکە لە ناوچەکەدا ئەو ئەزموونە شکست بێنێت و جارێکی دیکە ببێتە هۆی نائارامیى و تێکچوونی سەقامگیریی وڵاتەکەمان".
بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەکردووە ئێران و عێراق دراوسێی یەکترن و 1400 کیۆلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی زۆر لە نێوان هاوڵاتیانی ئەو دوو وڵاتەدا هەیە و ناکرێت حاشا لەوە بکرێت کە ئێران کاریگەریی لەسەر عێراق نییە، بەڵام رژێمی سەدام حسێن هۆکاری زۆربەی ئاڵۆزییەکان و ناسەقامگیرییەکان بووە لەو وڵاتە.
هەروەک جەختی کردوەتەوە کە دژی سەرهەڵدانی جەنگە لە نێوان ئێران و ئەمەریکا، چوونکە سەرهەڵدانی جەنگ ئاسانە، بەڵام کۆتایی هێنان بەو جەنگە ئاستەم و قورسە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment