كاره‌ساتی ئایلانى كوردى دووباره ‌ده‌بێته‌وه‌

بەشی جیهان- باوک و كچێک له‌ یه‌كێک له‌ رووباره‌كانی نێوان مه‌كسیک و ئه‌مریكا خنكان و بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌كه‌یان تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى ته‌نیوه‌ و ئایلانێكى تر دووباره ‌بووه‌ته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ده‌ن، ئه‌و باوک و منداڵه‌ی پێكه‌وه‌ خنكاون، خه‌ڵكى سلڤادۆرن و باوكه‌كه‌ ناوى "ئۆسكار رامیرێز"ه‌ له‌گه‌ڵ "ڤالێریا"ى كچى، كه‌ ته‌مه‌نی ته‌نها 23 مانگه‌، له‌كاتى هه‌وڵى چوونه‌ ئه‌مریكا خنكاون و له‌ كه‌نارى رووبارى "ریۆ گراندى" ته‌رمه‌كانیان بینراوه‌.

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باسیان له‌وه‌ش كردووه‌، رامیرێز له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا رووباره‌كه‌ى بڕیوه ‌و گه‌یشتوه‌ته‌ به‌رى ئه‌مریكا و كچه‌كه‌ى داناوه‌ و ویستویه‌تى بچێته‌وه‌ به‌رى مه‌كسیک ژنه‌كه‌ى بپه‌ڕێنێته‌وه‌، به‌ڵام كچه‌كه‌ى ترساوه‌ و به‌دوایدا رۆیشتووه‌، هه‌ربۆیه‌ باوكه‌كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ لاى كچه‌كه‌ى و شه‌پۆلى ئاوه‌كه‌ هه‌ردووكیانى بردووه‌.

زۆرێک له‌سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، وێنه‌ى ئه‌و باوک و كچه‌ وێنه‌ى ئایلانى كوردى بیر ده‌خاته‌وه‌، كه‌ ساڵى 2015 له‌كه‌ناره‌كانى توركیا خنكاو جیهانى هه‌ژاند.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64596

Your Comment

You are replying to: .
captcha