کوردپرێس:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی حوزه‌یرانی 2019 سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی به هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووزی گوت: دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له ناوچه‌ی هه‌بات له نێوان ناحیه‌ی ڕه‌شاد و قه‌زای داقوقی باشووری که‌رکووک بۆمبێکی چێندراو به کاروانێکی پۆلیسی فیدڕاڵی‌دا ته‌قییه‌وه که به‌هۆیه‌وه ئه‌فسه‌رێک کوژرا و چوار پۆلیسیش بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕوونی کرده‌وه: کاروانه‌که سه‌ر به فه‌وجی پێنجی لیوای 18ی پۆلیسی فیدڕاڵی بوون و دوای گه‌یشتنی هێزێکی ئه‌منی برینداره‌کانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی داقۆق گواسته‌وه و ته‌رمی ئه‌فسه‌ره‌که‌ش بۆ پزیشکی دادی که‌رکووک گواسترایه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment