به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵی 1988ی زایینی حکوومه‌تی سه‌دام حسێن له شه‌ڕێکی ته‌واو عه‌یار له‌گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق یه‌کێک له تۆقێنه‌رترین ڕووداوه مێژوویییه‌کانی ئه‌نجام دا و شاری ھه‌ڵه‌بجه‌ی له ڕێگای گازی کیمیاییه‌وه کیمیاباران کرد.
له‌و ڕووداوه‌دا نزیکه‌ی 5000 هاووڵاتیی کوردی هه‌ڵه‌بجه شه‌هید کران و هه‌زاران که‌سیش بریندار بوون و ڕۆژ له دوای ڕۆژ هه‌واڵی کۆچی دواییی بهرکهوتوویێکی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌بیسرێت.
زانکۆی گۆتهبرگی سوید باس له‌وه ده‌کات که له‌مدواییانه‌دا پزیشکانی ئه‌و زانکۆیه لێکۆڵینه‌وه‌یێکی پزیشکییان له‌سه‌ر به‌رکه‌وتووانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام داوه و له ئه‌نجامدا بۆیان ئاشکرا بووه ئه‌و که‌سانه‌ی که له ماوه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا غازی خهردهڵیان هه‌ڵمژیوه ئاسه‌واره زیانباره‌کانی بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر جه‌سته‌یان ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات که به‌رکه‌وتووانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه نه‌ک هه‌ر به‌ره‌وڕووی زامه فیزیکییه‌کانی ئه‌م هێرشه له‌سه‌ر جه‌سته‌یان ده‌بنه‌وه به‌ڵکوو غازه کیمیاییه‌که کارتێکهرییێکی ده‌روونی مه‌ترسیداری له‌سه‌ریان ده‌بێت.
له‌مدواییانه‌دا پزیشکان ڕایانگه‌یاندووه که "دڵه‌ڕاوکێی ئاڵووده‌بوون به غازی کیمیایی" نه‌خۆشییێکی تایبه‌ت به به‌رکه‌وتووانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه.
زانکۆی گۆتهبرگی سوید و زانکۆی مارتین لۆتری ئه‌ڵمانیا پشکنینی پزیشکییان له‌سه‌ر ژماره‌یێک قوربانی و به‌رکه‌وتووی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام داوه و به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون کارتێکه‌ریی ده‌روونی هه‌میشه‌ییی کیمیابارانه‌که له‌سه‌ر جه‌سته‌ی به‌رکه‌وتووان ده‌مێنێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment