کوردپرێس:
كۆمپانیای ئیڤییشن ئایكرافت كه دروستكه‌ری فرۆكه‌كه‌یه ده‌یه‌وێت گه‌شتی ناوچه‌یی ڕێكبخات وه‌ک له پایته‌ختی فه‌ڕه‌نساوه بۆ شاری تۆلۆز له باشووری فه‌ڕه‌نسا.
كۆمپانیاكه ڕای‌گه‌یاندووه که فڕۆكه‌ی "ئه‌لیس" به‌رهه‌می دووباره بیركردنه‌وه‌ی ڕیشه‌ییه له خه‌رجی و ئه‌زموون و كاریگه‌ریی ژینگه‌یی له‌سه‌ر گه‌شتی ناوچه‌یی.
کۆمپانیای ئیڤییشن ئایکرافت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌وان ڕێره‌وه ئاسمانییه قه‌ره‌باڵغه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن وه‌ک ڕێڕه‌وی پاریس بۆ تۆلۆز، له ئۆسلۆ بۆ ترۆندهایم له نه‌رویج، له سان هۆزیه بۆ سان دییگۆ له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا .
كۆمپانیاكه سه‌باره‌ت به كڕیاره‌كانیشی ده‌ڵێت: یه‌كه‌م كڕیاری كیپ ئایر ده‌بێت كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه سه‌ربه‌خۆكان و له 35 شار خزمه‌ت ده‌كات.
کۆمپانیاكه ده‌یه‌وێت یه‌كه‌م باركردنی فڕۆكه‌كه بۆ به‌كارهێنانی بازرگانی له ساڵی 2022 ده‌ستپێبكات .
بار یوهای به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاریی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: "فڕۆكه‌كه‌مان به به‌راورد به فڕۆكه كلاسیكییه‌كان به خه‌رجییێكی زۆر كه‌م كار ده‌كات و خه‌ڵک ده‌توانن گه‌شتی ناوچه‌یی بكه‌ن به هێڵێكی هێمنتر و پاكتر و كه‌مخه‌رجی‌تر .
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment