کوردپرێس:
پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌ی تورکیا به سه‌رکردایه‌تیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان هه‌ر ڕێگایێکی تاقی کردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پۆستی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ وه‌ربگرێته‌وه که له هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچدا له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنه‌وه مسۆگه‌ر کرابوو. ئه‌ردۆغان و حیزبه‌که‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵیان قبووڵ نه‌کرد و به‌ستێنی به‌ڕێوه‌بردنی دووباره‌ی هه‌ڵبژاردنیان له ڕۆژی 23ی جووندا فه‌راهه‌م کرد و بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 23ی حوزه‌یرانی 2019 پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پۆستی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌گه‌ڵ کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن ڕکابه‌ری بکات.
ئه‌ردۆغان که له ساڵی 2015 سیاسه‌تێکی توندوتۆڵی به‌رانبه‌ر کورد گرته‌به‌ر له سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردندا له به‌رانبه‌ر کورد نه‌رمی نواندووه که به وته‌ی کارناسانی کاروباری تورکیا ئامانج له‌م نه‌رمی‌نواندنه وه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی کورد له ئه‌سته‌نبۆڵه چوونکه ئه‌ردۆغان ده‌زانێت کورده‌کان ده‌توانن به به‌شداری و ده‌نگدانیان له‌م هه‌ڵبژاردنه به ئۆپۆزیسیۆن ناوبراو نا‌ئومێد بکه‌ن.
به‌ڵام زۆربه‌ی کارناسانی کاروباری تورکیا پێیان وایه که ئه‌ردۆغان ناتوانێت ده‌نگی کورد له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی وه‌ده‌ست بێنێت چوونکه مامه‌ڵه‌ی ئێستای ناوبراو تا ڕاده‌یێک نه‌بووه که قه‌ناعه‌ت به کورد بهێنێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگ به کاندیده‌که‌ی ئه‌ردۆغان بدات.
جان سلۆکی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ئابووریی ئه‌سته‌نبۆڵ به ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندنتی ڕاگه‌یاندووه: له هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچدا زۆربه‌ی لایه‌نگرانی کوردی حیزبی دیموکراتی گه‌لان ده‌نگیان به ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن دا هه‌ر بۆیه هۆکارێکیش له‌ئارادا نییه که بیانه‌وێت ئه‌م جاره ده‌نگ به کاندیده‌که‌ی ئه‌ردۆغان بده‌ن.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌ردۆغان و بینالی یێڵدرم کاندیدی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا فێڵێکی زۆریان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی کورد به‌کار هێنا به‌ڵام ئه‌م کاره بچووکانه ناتوانێت کورده‌کان له ده‌نگدان به کاندیده‌که‌ی ئۆپۆزیسیۆن په‌شیمان بکاته‌وه.
مه‌سعوود یگین مامۆستای زانستی سیاسیی زانکۆی شه‌هیری تورکیاش ڕای‌گه‌یاند: ئه‌ردۆغان و پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا تێگه‌یشتوون ئه‌و هاووڵاتییه کوردانه‌ی که پاڵپشتی له پارتی دیموکراتی گه‌لان ده‌که‌ن ڕۆژی 31ی مارچ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌نگیان نه‌دا. ڕه‌نگه پارتی ده‌سه‌ڵاتدار توانیبێتی ده‌نگی ژماره‌یێک له کورده موحافیزه‌کاره‌کانی گۆڕیبێت به‌ڵام هانی کورده‌کانی لایه‌نگری هه‌ده‌په‌شی داوه.
نوێنه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل، حیزبی سه‌ره‌کیی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا به ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندنتی ڕاگه‌یاندووه: ئۆپۆزیسیۆن هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕاکێشانی ده‌نگی کورد چڕ کردۆته‌وه و بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌موو کارێکی ئه‌نجام داوه به شێوازێک که گوایه پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دایه.
ڕاپۆرته‌که‌ی ئیندیپێندنت له‌سه‌ر ئه‌وه ته‌رکیز ده‌کاته‌وه که پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا نابێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 23ی حوزه‌یرانی 2019ی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ پشت به ده‌نگی کورد ببه‌ستێت و پێده‌چێت ئه‌ردۆغان ده‌بێ خۆی بۆ شکستێکی دیکه ئاماده بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment