بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه مەسروور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه و چوار كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ توركمانی و كلد و سریان و ئاشورییەكان ئه‌نجامدا.
فرسەت سۆفی، ئەندامی شاندی دانووستانكاری پارتی دیموکراتی کوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌كان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگەیاند: "بەدڵنیاییەوە كابینەی نوێ لەوادەی یاسایی خۆیدا پێكدەهێنرێت كۆبووەوەكانیشیان لەگەڵ پێكهاتەكان زۆر باش بووە".
به‌پێی زانیاریه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی و لایه‌نه توركمانیه‌كان مه‌سروور بارزانی به‌ڵێنی پێداون وه‌زاره‌تێک بەناوی وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری توركمانەكان دەدرێتە بەرەی توركمانی و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش دەدرێتە ئەنجومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری.
هاوكات هه‌ریه‌كه له ئەنجومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری و حیزبەكانی دیکەی پێكهاتەكان داوای پۆستی بریكار و بەڕێوەبەری گشتی و نوێنەری پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیە دەكەن، پارتیش به داواكاریه‌كان رازی بووه.
مەسروور بارزانی 11ی ئەم مانگە له په‌رله‌مانی كوردستان بە دەنگی 87 پەرلەمانتار بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ناوزەد کرا و رۆژی دواتریش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومێک رایسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment