پارتی: كابینەی نوێ‌ لە وادەی یاسایی خۆیدا پێكدەهێنرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی شاندی دانووستانكاری پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "بەدڵنیاییەوە كابینەی نوێ‌ لەوادەی یاسایی خۆیدا پێكدەهێنرێت، به‌پێی زانیاریه‌كانیش پشكی پێكهاته‌كان له‌ كابینه‌كه‌دا دیاریكراوه"‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ مەسروور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه‌ و چوار كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ توركمانی و كلد و سریان و ئاشورییەكان ئه‌نجامدا.

فرسەت سۆفی، ئەندامی شاندی دانووستانكاری پارتی دیموکراتی کوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌كان له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگەیاند: "بەدڵنیاییەوە كابینەی نوێ‌ لەوادەی یاسایی خۆیدا پێكدەهێنرێت كۆبووەوەكانیشیان لەگەڵ پێكهاتەكان زۆر باش بووە".

به‌پێی زانیاریه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی و لایه‌نه‌ توركمانیه‌كان مه‌سروور بارزانی به‌ڵێنی پێداون وه‌زاره‌تێک بەناوی وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری توركمانەكان دەدرێتە بەرەی توركمانی و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش دەدرێتە ئەنجومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری.

هاوكات هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئەنجومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری و حیزبەكانی دیکەی پێكهاتەكان داوای پۆستی بریكار و بەڕێوەبەری گشتی و نوێنەری پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیە دەكەن، پارتیش به‌ داواكاریه‌كان رازی بووه‌.

مەسروور بارزانی 11ی ئەم مانگە له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بە دەنگی 87 پەرلەمانتار بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ناوزەد کرا و رۆژی دواتریش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومێک رایسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64506

Your Comment

You are replying to: .
captcha