راده‌ستكردنی سیسته‌می ئێس-٤٠٠ له‌و رێككه‌وته‌دا ده‌بێت كه‌ ئەردۆغان رایگه‌یاندووه

بەشی تورکیا- سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پیشه‌سازی به‌رگری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیسماعیل ده‌میر، له‌باره‌ی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئێس-٤٠٠ی رووسییه‌وه‌ دەڵێت: "راده‌ستكردن له‌و رێككه‌وته‌دا ده‌بێت كه‌ سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پیشه‌سازی به‌رگری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیسماعیل ده‌میر زیادی دەکات سیسته‌مه‌كه‌ تێكه‌ڵه‌ و پرۆسه‌كه‌ به‌ ٢-٣ رۆژ ته‌واو نابێت و راده‌ستكردنه‌كه‌ كاتی ده‌وێت".

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری سزا خستنه‌ سه‌ر پیشه‌سازی توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، ده‌میر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌رنامه‌ی ئێف-٣٥ به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی نۆ وڵاته‌ ، گوتی: "هیچ وڵاتێک مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ به‌ ته‌نها بڵێ تۆ له‌و هاوبه‌شێتیه‌ ده‌رده‌كه‌م. پێویسته‌ به‌ كۆی ده‌نگی وڵاتانی به‌شدار ئه‌م بڕیاره‌ بدرێت. ئێستاش به‌شێک له‌ پارچه‌كانی ئێف-٣٥ به‌رهه‌م ده‌هێنین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ كۆتاییدا ئه‌مریكا بڕیاری سه‌پاندنی سزای دا به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌وشه‌ سه‌خته‌ رێوشوێنی خۆمان ده‌گرینه‌ به‌ر. به‌هێزی زیاتره‌وه‌ له‌ سه‌ختییه‌كان ده‌رده‌چین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64504

Your Comment

You are replying to: .
captcha