شکست‌هێنانی هاوپه‌یمانێتیی AKP-MHP ئاسۆیێکی نوێی سیاسی له‌ تورکیا دەکاتەوە

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌کات و ده‌ڵێت: شکست‌هێنانی هاوپه‌یمانێتیی AKP-MHP له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ مانای ئاسۆیێکی نوێی سیاسییه‌ له‌ تورکیا که‌ به‌ستێنی دیموکراتیزه‌بوونی تورکیا فه‌راهه‌م ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که‌ باس له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: شکست‌هێنانی هاوپه‌یمانێتیی AKP-MHP له هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ مانای ئاسۆیێکی نوێی سیاسییه‌ له‌ تورکیا که‌ به‌ستێنی دیموکراتیزه‌بوونی تورکیا فه‌راهه‌م ده‌کات. هاوپه‌یمانێتیی AKP-MHP گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ری به‌رده‌م دیموکراتیزه‌‌بوونی تورکیایه‌ و به‌ بێ شکست‌‌هێنانی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ هه‌موارکردنه‌وه‌ی ڕێگای دیموکراتیزه‌بوون مومکین نابێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) فاکته‌ری پێویستی بۆ ده‌ورگێڕانی پڕۆسه‌ی دیموکراتیزه‌بوونی تورکیا به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌ و حیزبێکه‌ که‌ بیرۆکه‌ی ده‌وڵه‌تی کلاسیک به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌بات به‌ڵام ئه‌و حیزبه ناتوانێت درێژه‌ به‌ سوننه‌تی له‌مێژینه‌وه‌ی CHP بدات چوونکه‌ لایه‌نه‌کانی دیموکراسی و خه‌باتی ئه‌وان ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن یه‌کلا ده‌کاته‌وه‌. له‌ ئه‌نجامی خه‌باتی لایه‌نه‌کانی دیموکراسییه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتیی AKP-MHP داده‌ڕووخێت. ئێمه‌ پێمان وایه‌ که‌ شکست‌هێنانی AKP له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ ئه‌نجامێکی وای لێبکه‌وێته‌وه‌.

جه‌میل بایک له‌باره‌ی گۆڕینی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت هاوپه‌یوه‌ند به‌ کورد جه‌ختی کرده‌وه‌: ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسی هاوپه‌یوه‌ند به‌ کورد به‌ شێوه‌یێکی هیوابه‌خشانه‌ قسان ده‌کات به‌ڵام ئه‌م پڕۆسه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ کورد جارێکی‌تر نائومێد نابنه‌وه‌. بێگومان AKP هه‌ندێک هه‌نگاوی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کاروباری کورد و پڕۆسه‌ی دیموکراتیزه‌بوونی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵگرتووه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ش هیوای له‌ دڵی کورددا زیندوو کردۆته‌وه‌ به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگیردرێت که‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئێمه‌ ده‌سه‌ڵاتێک هه‌یه‌ که‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ له‌ناوبردنی کورد خستۆته‌ گه‌ڕ.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64497

Your Comment

You are replying to: .
captcha