به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که باس له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: شکستهێنانی هاوپه‌یمانێتیی AKP-MHP له هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ به مانای ئاسۆیێکی نوێی سیاسییه له تورکیا که به‌ستێنی دیموکراتیزه‌بوونی تورکیا فه‌راهه‌م ده‌کات. هاوپه‌یمانێتیی AKP-MHP گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ری به‌رده‌م دیموکراتیزه‌بوونی تورکیایه و به بێ شکستهێنانی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه هه‌موارکردنه‌وه‌ی ڕێگای دیموکراتیزه‌بوون مومکین نابێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) فاکته‌ری پێویستی بۆ ده‌ورگێڕانی پڕۆسه‌ی دیموکراتیزه‌بوونی تورکیا به‌ده‌سته‌وه نییه و حیزبێکه که بیرۆکه‌ی ده‌وڵه‌تی کلاسیک به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌بات به‌ڵام ئه‌و حیزبه ناتوانێت درێژه به سوننه‌تی له‌مێژینه‌وه‌ی CHP بدات چوونکه لایه‌نه‌کانی دیموکراسی و خه‌باتی ئه‌وان ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن یه‌کلا ده‌کاته‌وه. له ئه‌نجامی خه‌باتی لایه‌نه‌کانی دیموکراسییه که ده‌سه‌ڵاتدارێتیی AKP-MHP داده‌ڕووخێت. ئێمه پێمان وایه که شکستهێنانی AKP له هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ ئه‌نجامێکی وای لێبکه‌وێته‌وه.
جه‌میل بایک له‌باره‌ی گۆڕینی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت هاوپه‌یوه‌ند به کورد جه‌ختی کرده‌وه: ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسی هاوپه‌یوه‌ند به کورد به شێوه‌یێکی هیوابهخشانه قسان ده‌کات به‌ڵام ئه‌م پڕۆسه به‌و مانایه نییه که کورد جارێکی‌تر نا‌ئومێد نابنه‌وه. بێگومان AKP هه‌ندێک هه‌نگاوی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کاروباری کورد و پڕۆسه‌ی دیموکراتیزه‌بوونی ئه‌و وڵاته هه‌ڵگرتووه و ئه‌م بابه‌ته‌ش هیوای له دڵی کورددا زیندوو کردۆته‌وه به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگیردرێت که له به‌رانبه‌ر ئێمه ده‌سه‌ڵاتێک هه‌یه که هه‌وڵه‌کانی بۆ له‌ناوبردنی کورد خستۆته گه‌ڕ.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment