بەرهەم ساڵح و وەزیری بازرگانیی توركیا لە کۆشکی سەلام کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان سەرۆککۆماری عێراق و هەریری بازرگانیی تورکیا جەخت کرایە سەر پەرەپێدانی هاوکاریی ئابووری و بازرگانیی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و تورکیا.

کوردپرێس:

نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە روهسار بەگچان، وەزیری بازرگانیی توركیا و شاندی یاوەری.

بەرهەم ساڵح لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە تەواوكاریی ئابووری و پەیوەندیی وڵاتانی ناوچەكە و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری وەک ڕێگەچارەیێک بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش و گەشەسەندن لە ناوچەکەدا كردەوە.

بەرهەم ساڵح ھاوکات ئاماژەی بەگرنگیی پەرەپێدان و بەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و توركیا و بەشداریكردنی كۆمپانیا توركییەكان لە ئاوەدانكردنەوەی عێراق و سوود وەرگرتن لە شارەزایییان لە بوارە جیاوازەكاندا کردەوە كە زامنی پەرەپێدانی ئابووری عێراق و دەستەبەری دەرفەتی كار بكات.

لەلای خۆیەوە وەزیری بازرگانیی توركیا ئاماژەی بەو ڕێوشوێنانە کرد سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵات گرتوویانەتە بەر، ھەروەھا جەختی لە گرنگیی فراوانكردنی ئاسۆی هاریکاری لە گشت بوارەكاندا كردەوە بە جۆرێك لە خزمەت بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو گەلی دۆستدا بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 64478

Your Comment

You are replying to: .
captcha