به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاری کۆمه‌ڵگای دیموکراتی کوردی سووریا (TEV-DEM) له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به په‌یامی ئه‌مدواییه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که له‌باره‌ی سووریاوه کرد و ڕای‌گه‌یاند: "خه‌باتێکی دیموکراتیک" سه‌رچاوه‌ی لێدوانه‌کانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه. ساڵگارێکه ئۆجه‌لان له ڕێگای کتێب و به‌رگرینامه‌کانییه‌وه هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ی خه‌باتی دیموکرات و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵده‌گرێت. هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ته‌نها پڕۆسه‌یێکی به‌رته‌سک یان بابه‌تێکی سیاسی له‌خۆ ناگرێته‌وه. سه‌رجه‌م هه‌ڵسه‌نگاندن و بۆچوونه‌کانی ناوبراو په‌یوه‌ندی به پڕۆسه‌ی خه‌باتێکی دیموکراتیکه‌وه هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: ساڵی 2011ی زایینی قه‌یرانی ناوخۆی سووریا ده‌ستی پێ‌کرد و له‌و کاته‌دا عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ته‌ئکیدی کرده‌وه ئه‌و قه‌یرانه‌ی له ناوچه‌که ده‌ستی پێکردووه قه‌یرانی ده‌وڵه‌تێکی سیاسی نییه. ئه‌م قه‌یرانه هۆکارگه‌لێکی مێژوویی هه‌یه به‌م بۆنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنیشی پێویستمان به ڕێگه‌چارێکی مێژوویی هه‌یه. نابێت قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌و کێشانه جیا بکرێته‌وه که ده‌سه‌ڵاتدارێتیی کاپیتالیست دروستی کردووه. له ئێستادا هه‌وڵ ده‌ده‌ن کێشه‌کانی میسر، لیبیا، توونس و ئه‌لجه‌زیره به هه‌مان شێوازی ڕابردوو چاره‌سه‌ر بکه‌ن و سنوورێکیان له ناو گه‌لدا دروست کردووه و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییا‌ن له‌به‌رچاو نه‌گرتووه هه‌ر بۆیه هیچ کێشه‌یێک چاره‌سه‌ر ناکرێت.
ئاڵدار خه‌لیل له درێژه‌دا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که تورکیا به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌ردۆغان قه‌یرانه‌کانی سووریا ئاڵۆزتر ده‌کات و درێژه به پشتیوانییه‌کانی له ئێخوانییه‌کان ده‌دات و ڕاشی‌گه‌یاند: سه‌رجه‌م گرووپه چه‌کدار و ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ی که له تورکیا دروست بوونه له‌سه‌ر فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌ردۆغان پێکهاتوون چوونکه به باشی ده‌زانێت گۆڕانکارییه‌کانی سووریا کارتێکه‌رییێکی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر تورکیا ده‌بێت. ئه‌ردۆغان هه‌وڵ ده‌دات سه‌رجه‌م گۆڕانکارییه‌کانی تورکیا له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بقۆزێته‌وه و ڕێگری له گه‌یشتنی کورد به سیسته‌مێکی دیموکرات له ناوچه‌که بکات. هه‌روا که ئۆجه‌لانیش ته‌ئکیدی کردووه سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سووریا و تورکیا به‌یه‌که‌وه گرێ دراون. قه‌یرانی سووریا قه‌یرانێکی نێوان دیمه‌شق و گرووپێکی سیاسی نییه. قه‌یرانێکه که کارتێکه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌که و جیهان ده‌بێت. تورکیاش ده‌وڵه‌تێکه که له ناوچه‌که‌دایه. هه‌ر گۆڕانکارییێکی سووریا کارتێکه‌ری له‌سه‌ر تورکیا ده‌بێت. هه‌ر گۆڕانکارییێکیش له‌باره‌ی کوردی تورکیاوه کاریگه‌ری له‌سه‌ر کاروباری کوردی سووریا ده‌بێت و به‌عه‌کسه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment