بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاوی کەوت بە نووری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەو دیدارەدا تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتیی لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق خستوەتە ڕوو و باسی لەوەکرد: دۆخی سیاسیی عێراق پێویستی بە هەڵوێستی نیشتمانی و بەرپرسیارانەیە.
ناوبراو وتیشی: ئەركی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانە كار بۆ دروستكردنی حكوومەتێكی بەهێز بكەن كە زامنی سەقامگیریی سیاسی، ئابووری و ئەمنی بكات و داهاتوویەكی گەشتر بونیاد بنێت، هەوڵەكانی ئێمەش لەو پێناوەدایە.
لای خۆیەوە نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەختی لە بەردەوامیی گفتوگۆكان كردوەتەوە بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی بەهێز كە توانای پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و چاكسازی هەبێت و كار بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان بكات.
Your Comment