گه‌شه‌ی ئابووری له‌ 2023دا 50 لەسەد لەچاو 2021 دادەبەزێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی خولی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، چاوەروان دەکرێت پێشبینیەکانی گه‌شه‌ی ئابووری بۆ ساڵی 2023 پاشەکشە بکات بۆ ڕێژەی 3.6%، کە دەکاتە نیوەی گەشەی ساڵی 2021، ئەوەش لەئەنجامی ئەو ڕوداوانەی ئەم ساڵ ڕوویان داوە و ڕوو دەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەدی حاجی رەشید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی خولی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق له‌ نووسینێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "زۆر لە مێژە دەمەوێت لەسەردۆخی ئابووری بنووسم تابتوانم بەشداریەک بکەم لە دروستکردنی لانیکەمی ڕۆشنبیریەکی ئابووری یان بەشداربم لە چارەسەری بەشێک لە گرفتەکان کە لەم ساڵانەی کەدێت ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، بەڵام نەمدەتوانم ئەویش هۆکاری سەرەکی ئەوە بوو کاربەدەستانی ئەم وڵاتە ئەوەی زۆر دژایەتی دەکەن زانست و رەخنەی زانستیە و خاڵی دووەمیش هاوڵاتی لەبەردەم هەزار و یەک کێشەدایە بۆیە حەوسەڵەی ئەوەی نییە کە گوێ لە بابەتی ئابووری بگرێت، بەڵام دواجار بڕیای نووسینم دا چوونکە وادەزانم کەمتەرخەم دەبم ئەگەر نەنووسم با هیچ بەرپرسێک گوێ نەگرێت یان هیچ هاوڵاتیەک نەیخوێنێتەوە".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لەکۆتایی ئەم مانگی تەموزەی 2022دا سندووقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینیەکانی خۆی سەبارەت بەگەشەی ئابووری جیهان بۆ شه‌ش مانگی داهاتوو و هەروەها ساڵی ئایندە بڵاو دەکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشبینەکان بۆ ساڵی 2021 گەشەی ئابووری وڵاتان گەشتبوە 6.1%، بەڵام لەئێستادا شیکەرەوە ئابووریەکان سەرقاڵن بە خوێندنەوەو شیکردنەوەی داتاو زانیاریەکان سەبارەت بە گەشەی شه‌ش مانگی ئایندەو و هەروەها پێشبینیەکانی گەشەی ئابووری بۆ ساڵی 2023 کە چاوەروان دەکرێت گەشەی ئابووری پاشەکشە بکات بۆ ڕێژەی3.6% کە دەکاتە نیوەی گەشەی ساڵی 2021، ئەوەش لەئەنجامی ئەو ڕوداوانەی ئەم ساڵ ڕویانداوەو ڕودەدەن.

ئەحمەدی حاجی رەشید باسی له‌ لێدوانێكی کرستالینا جورجیفیا، بەڕێوەبەری سندوقی دراو كردوه‌ و ده‌ڵێت، لەدوا لێدوانیدا ئاماژەی بەخراپبونی دۆخی ئابووری کرد لە ئێستاو ساڵی ئایندەدا و بەدوری نازانێت کە کە ساڵی 2023 ئابووری جیهان دوچاری ڕاوەستان (الرکود) بێت، کە ئەم زاراوەیە قۆناغی دوەمی گەشەی نێگەتیڤی ئابووریە کە خۆی لە سێ قۆناغدا دەبینێت، کە ئەوانیش بێبازاڕی - ڕاوەستان –پاشەکشە.

پێشتر رۆژنامه‌ی گلۆباڵی ئه‌مریكی له‌ راپۆڕتێكدا بڵاویكردبوه‌وه‌، به‌رهه‌می ناوخۆیی عێراق گه‌شه‌ی كردوه‌ له‌ چاو ساڵی رابردودا، كه‌ رێژه‌ی 9.5% بوه‌، به‌ڵام ساڵی رابردو به‌ رێژه‌ی 5.9% بووه‌، ئه‌وه‌ش به‌ گه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ ئابووری عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت.

News Code 6406

Your Comment

You are replying to: .
captcha