بەپێی هەواڵی کردپرێس، جنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، بەگوێرەی نەریت و کولتور جەژن دەرفەتی بەخشین لێبووردەییە، ساتی دەربڕینی هاوسۆزی و ئاهەنگ گێڕانە، لەم ساڵدا ئەم دەرفەتە گرنگی بۆ ئەم بابەتانە زیاترە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە، وڵات پێویستی بەوەیە گرنگی بەم بەهایانە بدرێت، بەهۆی کۆرۆنا و گرژییە نێودەوڵەتییەکان کاریگەری خۆی لەسەر ژیانی هاوڵاتییانی عێراق بەجێێشتووە، بەتایبەتی پێویستییان بە ئاسایشی خۆراک زۆرە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا پلاسخارت ئەوەشی خستووەتەڕوو، جەژن دەرفەت دەدات هاوڵاتییان، دڵیان واڵا بکەنەوە بە ئامانجی چارەسەر کردنی کێشەکان و ناکۆکییەکان.
ناوبراو دەشڵێت، "دڵنیام خەڵکی دەتوانن رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببنەوە، هەر بۆیە ئومێد دەخوازین چینی سیاسییەکان قوربانی گرنگ بدەن لە پێناو بەرژەوەندی کۆمەڵگە و وڵاتەکەیان و خۆشیان".
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژەی بەوەش داوە، بە ئامانجی یەکگرتوویی عێراقییەکان و هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی گەشتر پێویستە لایەنە سیاسییەکان جەژن بکەنە دەرفەت بۆ نەهێشتنی ناکۆکییەکانیان.
ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە لایەن سیاسییەکان کرد جەژن بکەنە دەرفەتێک بۆ نەهێشتنی ناکۆکییەکانیان.

Your Comment