کوردپرێس:
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەلاحەددین پێشوازیی لە ستیج پاولو بیراس باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق كرد كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانی لە عێراق و ماڵئاوایی سەردانی بارزانی كردبوو.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیات و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی ئەو وڵاتە تاوتوێ كرا و مه‌سعوود بارزانی لەبارەی بەشداریی هەرێم لە حكوومەتی داهاتوو و پڕۆسەی سیاسیی عێراق جەختی لەوە كردەوە، كە "مەرجەكانی هەرێم بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق پابەندبوونی لایەنە سیاسییەكانی عێراقە بە هەرسێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی هەڕەشەكانی تیرۆر لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە و بارودۆخی شنگال ئاڵوگۆڕ كرا.
Your Comment