به‌پێی هەواڵی کوردپرێس، به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی وەزارەتەکانی بەرگری، ناوخۆ و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق به فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازییان لێكرا.
ئەو شاندە بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه.
ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی عێراق پێكهاتون له، فەریق روکنی یەکەم عەبدولئەمیر یارەڵا، سوپاسالاری عێراق و فەریق روکنی یەکەم عەبدولئەمیر شمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەگەڵ چەندین سەرکردەی باڵای دیکەی سەربازی و ئەمنی لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی فیدڕاڵی عێراق.
Your Comment