بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردوەتەوە: "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی ورددا، لە سووریا، توانراوە سەرکردەیەکی دیاری داعش دەستگیر بکرێت، کە پسپۆڕی بواری دروست کردنی بۆمب بووە".
روونیشیکردوەتەوە، "ئۆپراسیۆنەکە بە پلانێکی ورد و چڕ و ئەنجام دراوە، بەتایبەت چوونکە گریمانەی ئەوە هەبوو کاریگەری لاوەکی لەسەر هاوڵاتیان هەبێت، بەڵام خۆشبەختانە نە هیچ زیانێک بە هاوڵاتیان نە بە هێزەکانی هاوپەیمانان نەگەیشت".
Your Comment