بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەلاحەدین محەمەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرۆکی دەستەی باڵای چاودێری و ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێک ردن کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لە وتەیەکدا ئاماژەی بە بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکە کرد و ئاماژەی دا بە نەبوونی خزمەتگوزاری و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و گرانیی بازاڕ و کەڵەکە بوونی قەیرانەکان.
روونیشی کردوەتەوە "ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو باسی لە سەردانەکەی بۆ شاری بەغدا و کۆبونەوە و دیداریان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق و گەورە بەرپرسانی دادوەری و پەرلەمان و فراکسیۆنە کوردستانیەکان و چەند وەزیرێک و چەندان باڵیۆزی پەیوەندیدار و چەند بەرپرسێکی هێزە سیاسیەکانی عیراق و تیشکی خستە سەر گفتوگۆ و هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئاڵانگاریەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و بەزویی چارەسەری کێشەکان و دەرچون لەم قەیرانە چەقبەستویانە، پاشان تیشکی خستە سەر دواین سەردانی بۆ وڵاتی تورکیا و دیداری لەگەڵ بەرپرسان و گفتوگۆ لە بارەی دۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا".
باسی لەوەش کردووە، "دواین پەرەسەندنەکانی بەغدا و دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی فراکسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆی لەسەر کرا وەک پێشهاتێکی نوێی رێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکان، پێکهێنانی حکومەت بەئاراستەیەکی نادیار دەبات و دەبێتە هۆی قوڵکردنەوەی قەیرانەکان و دابیننەکردنی خزمەتگوزاریەکان بۆ هاوڵاتیانی عێراق".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا".
Your Comment