بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیاندراوەکەی بارەگای بارزانی هاتووە: "وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە ترسنۆكانە و تیرۆریستییەكەی دوێنێ شەو بۆ سەر هەولێر دەكەین، ڕاشیدەگەیێنین ئەو دەستانە ناسراو و ئاشكران كە لە پشتەوەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیە و پەلامار و دەستدرێژییەكانی پێشووتردان و مەبەست و ئامانجی ئەو كارە ناڕەوایەشیان زۆر بە ڕوونی دیارە".
ئەوەش لە پەیامەکەدا هاتووە: "پێزانیمان بۆ هەڵوێست و ناڕەزایەتیی لایەنەكان و ئیدانەكردنەكانیان هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا دەربڕینی ناڕەزایەتی و ئیدانەكردن چارەسەر نیە. بەڵكوو پێویست دەكات هەنگاوی كردەیی بنرێت و زۆر بە جددی كار بۆ ئەوە بكرێت كە كۆتایی بەم كردەوە نامرۆڤانە و نایاسایی و ناڕەوایانە بهێندرێت كە بێ باكانە لەدژی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت".
Your Comment