دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان: لەهێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆسەر هەولێر سێ کەس بریندار بوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژەتیرۆری کوردستان  بڵاویکردەوە، ئەمشەو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر رێگەی هەولێر - پیرمام تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان (KCT) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردوە، کاتژمێر 9:35 خولەکی ئەمشەو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی کێشا بەسەر رێگای پیرمام هەولێر و لە ئاکامدا سێ هاوڵاتی بەسووکی بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو درۆنە بۆمبڕێژکراوەش، زیانی ماددی بە خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێک کەوتووە.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، بەمەبەستی گەیاندنی فریاکەوتنی سەرەتایی و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەو کەسانەی لە ئەنجامی تەقینەوەکەی ئەمشەو برینداربوون، شەش ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردوە، هەروەها سەرجەم نەخۆشخانەکانیش ئامادەن.

News Code 6163

Your Comment

You are replying to: .
captcha