بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان (KCT) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردوە، کاتژمێر 9:35 خولەکی ئەمشەو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی کێشا بەسەر رێگای پیرمام هەولێر و لە ئاکامدا سێ هاوڵاتی بەسووکی بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو درۆنە بۆمبڕێژکراوەش، زیانی ماددی بە خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێک کەوتووە.
پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، بەمەبەستی گەیاندنی فریاکەوتنی سەرەتایی و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەو کەسانەی لە ئەنجامی تەقینەوەکەی ئەمشەو برینداربوون، شەش ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردوە، هەروەها سەرجەم نەخۆشخانەکانیش ئامادەن.
Your Comment