پێكهاتەكانی هەرێم دژی هەڵبژاردنی فرە بازنەیین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان نیگەرانن لە كۆبوونەوەی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لەگەڵ لایەنەكانی هەرێمی كوردستان و داواشیان كرد لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بیر لە كەمكردنەوەی كورسی كۆتاكان نەكەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەرانی پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان پرێس كۆنفرانسێكیان سازكرد و باسیان لە نیگەرانییەكانی خۆیان كرد و سەرەتاش مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: هەندێك پرۆژە پێشكەش دەكرێت بۆ كەمكردنەوەی كورسی كۆتاكان ئێمە نیگەرانین لەو هەوڵانە و وەك پێكهاتەكان بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ یەك بازنەییداین بەوشێوەیە بەشداری دەكەین.

قەهوەچی وتیشی: هەموو رێگایەكی دیپلۆماسی و پەرلەمانی دەگرینەبەر ئەگەر پرۆژە یاسا بۆ كەمكردنەوەی كۆتاكان پێشكەش بكرێت یاخود هەر هەموارێك زیان بە مافی پێكهاتەكان بگەیەنێت و لەگەڵیدا نابین، ئێمە لەگەڵ زیادكردنی كورسی كۆتاكانین نەك كەمكردنەوەی.

هەر لەو پرێس كۆنفرانسەدا رۆمیۆ هەكاری رایگەیاند: نیگەرانین لەسەر هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی كورسی كۆتاكان، كێشەی هەرێم تەنها كورسی كۆتاكان نییە هەندێك وادەزانن خێر دەكەن لەكاتێكدا لەهەموو دونیادا كورسی كۆتا هەیە، ئێمە داوامانكردوەو داواشدەكەین زیاتر بكرێت لەجیاتی پێنج كورسی با 10 كورسی بێت، لەو وڵاتانەی سەردانمان كردون یەك كورسی بۆتە هۆكاری چارەسەركردنی كێشەو پێكهێنانی حكومەت، بۆیە داوا لەسەرجەم لایەنە ساسییەكان دەكەین كە هەمویان هاوپەیمانمانن كێشەی دواكەوتنی هەڵبژاردن كۆتاكان نین.

نوێنەرانی پێكهاتەكان لە بەشێكی تردا ئەوەیان دوپاتكردەوە كە نیگەرانن لە سەردان و كۆبونەوەی بلاسخارت لەگەڵ لایەنەكانی هەرێم، چوونكە لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری پێكهاتەكان بەشداری پێنەكراوە لەكاتێكدا خۆیان داوا دەكەن مافی پێكهاتەكان پێشێل نەكرێت.

News Code 6117

Your Comment

You are replying to: .
captcha