بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فیدراسیۆنی جیهانیی تێنسی سەرمێز لیستی ڕاهێنەرانی پلەباڵای بۆ بەشداری کردن لە پۆلی ڕاهنەریی «لۆل کواچینگ کۆرس» ڕاگەیاند و لەنێوانیاندا ناوی جەمیل لوتفوڵانەسەبی ڕاهێنەری کوردستانیی هەڵبژاردەی تێنسی سەرمێزی ئێران دەبینرێت.
بۆ بەشداری کردن لەو پۆلەدا کە لە ئاستێکی باڵای جیهانیدا بەڕێوەدەچێت بانترین بڕوانامەی ڕاهێنەریی تێنس، بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی و سەرکەوتوو بوونی ئەو وەرزشوانانەی ڕاهێنراون لەلایەن ڕاهێنەرەکەوە پێویستە؛ کە جەمیل لوتفوڵانەسەبی هەموو ئەو خاڵانەی هەیە.
خولی Lol Coaching Course لە 9 تا 14ی گەلاوێژی 1401ی هەتاوی لە سوێد بەڕێوەدەچێت و 24 ڕاهێنەری یەکەمی دونیای پینگ پۆنگ تیایدا بەشدار دەبن.
Your Comment