بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، لەژێر رۆشنایی توێژینەوەی ستراتیژیی وەزارەتەکەمان بۆ پرسی ئاو و زەوییە کشتوکاڵییەکان، دروستکردنی زیاتر لە ۱۰ بەنداو لە هەرێمی کوردستان دیاریکراوە کە بۆ بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا و ئاودێری بەکاردەهێندرێن".
ناوبراو دەشڵێت: "پلانی بەنداوەکانمان داڕشتووە و خستوومانەتە نێو بەرنامەی کاری وەزارەتەکەمان لە بودجەی فیدراڵی. هەروەها کارەکانمان بەردەوامن بۆ دیزاینکردن و دواتر جێبەجێکردنیان".
Your Comment