۱۲۶ ساڵ لەمەوبەر یەکەم ڕۆژنامەی کوردی دەرچوو

بەشی فەرەهەنگ و هونەر- ۱۲۶ ساڵ لەمەوبەر ڕۆژنامەی "کوردستان" وەک یەکەم ڕۆژنامەی کوردی دەرچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ۆژی ۲۲ی نیسانی ساڵی ۱۸۹۸ یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخان بەناوی ڕۆژنامەی کوردستان لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر بڵاو کرایەوە.

میقداد مەدحەت بەدرخان کوری میر بەدرخان پاشای میری بۆتانە، بەگوێرەی مێژوو نووسان و ئەدیبان ئەو ناوە دەگەرێتەوە بۆ تێکەڵەیەک لەو ناوانەی کە لەو سەردەمەدا عوسمانییەکان لە ناوە فەرەنسییەکانەوە وەریانگرتووە.

مێقداد مەدحەت بەدرخان لە یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان دا دەڵێت: "من ڕۆژنامەیەکم بە ناوی کوردستان دەرکرد، ئامانجم لەم کارە ئەوەیە کە گەلی کورد لە بوارەکانی کلتوری، سیاسی، زمان، ئابووری و زانستەوە هۆشیار بکەمەوە".

ڕۆژنامەی کوردستان سەردەمی خۆی لە ڕووی هزری نەتەوەییەوە ڕۆلێکی بەرچاوی بینی و هەر چەندە بە زمانی کوردی-کورمانجی دەردەکرا، بەڵام لە ڕووی دارشتن و رێزمانی کوردییەوە زۆر پێشکەوتوو نەبوو بەڵام بەو دەرفەتە کەمە و سەرباری فشارەکانی دەوڵەتی عوسمانی تاوەکوو  ۱۹ی نیسانی ۱۹۰۹ بەردەوام بوو و دواتر لەلایەن دەولەتی عوسمانیەوە داخرا.

ڕۆژنامەی کوردستان و ژمارەیەکی دیکەی ڕۆژنامەی کوردی لەو ساڵانەدا دەرکران و هەموویان بە پیتی “ئارامی" بابەتەکانیان بڵاو دەکردەوە و زۆربەشیان لەلایەن ئەندامانی خانەوادەی بەدرخانیەکان بەرێوەدەبران.

ڕۆژنامەی کوردستان لەنێوان ساڵانی ۱۸۹۸ تاوەکوو ۱۹۰۲، تواندرا ۳۱ ژمارەی لە چەند شوێنێکی جیاواز لێ دەربکرێت، لە ژمارە ۱ تا ۵ لە لایەن میقداد مەدحەت بەدرخان لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر دەرچوو، بەڵام بەهۆی نەخۆشکەوتنی میقداد مەدحەت بەدرخان و فشاری دەسەڵاتدارانی عوسمانییەوە، میقداد بەدرخان لێپرسراوێتی دەرکردنی (ڕۆژنامەی کوردستان)ی خستە ئەستۆی (عەبدولرەحمان بەدرخان)ی برای و لە ژمارە ۵ بە دواوە لە لایەن براکەیەوە دەرچوو.

News Code 223381

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha