بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ شاری به‌غدا و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان، رایگه‌یاند: "کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی عێراق راوێژکاری بووه و بۆ ئه‌وه‌بووه گوێ له هه‌موو لایه‌ک بگرین و ڕا و سه‌رنجی خۆشمان بگه‌یه‌نینه هه‌موو لایه‌ک، کێشه‌ی سه‌رۆکی کۆمار له نێوان پارتی و یه‌کێتی بووه‌ته هۆی کولانه‌وه‌ی ململانێکانی ناو هه‌ردوو حزب و بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی که جۆرێک له دوورکه‌وتنه‌وه روویداوه ئه‌وه‌ش ناپه‌سه‌نده و جێی ئه‌وه‌یه که ره‌خنه‌ی لێ‌بگیردرێت و نه‌ده‌بوو بگاته ئه‌و ئاسته".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، ده‌بێت پۆستی سه‌رۆک کۆماری نێوماڵی کوردی یه‌ک بخات نه‌ک په‌رت بکات، هه‌ر لایه‌نێکی رایه‌کی تری هه‌یه و ده‌یه‌وێت عورفه‌که ده‌ستکاری بکات یان ده‌خوازێت گۆڕانکاری روبدات ده‌بێت به رێکاری ئوسوڵی خۆی و تێگه‌یشتن و ته‌فاهوم بێت نه‌ک به زۆره‌ملێ که لێره‌که لێره‌وه ده‌ستپێده‌کات.
سەلاحەدین بەهائەدین له‌باره‌ی رای یه‌کگرتوو له‌سه‌ر سه‌رۆک کۆماری عێراق، باسی له‌وه‌شکرد، "ئێمه رامان وایه و به سه‌رۆک کۆماریشمان راگه‌یاندوه، که سه‌رۆک کۆمار پشکی کورده و پێویسته هه‌مو کورد هاوڕا بێت و سه‌رۆک نوێنه‌ری هه‌مو لایه‌ک بێت، به‌ڵام به‌خۆشی و ته‌فاهوم و به رێککه‌وتن، به‌شێوه‌یه‌ک که پێکه‌وه خه‌می گه‌ل و وڵات و سومعه‌ی میلله‌ته‌که‌مان بێت، خه‌می ئه‌وه‌مان بێت ئه‌م گه‌له‌ی ئێمه قه‌زیه‌ی هه‌یه له به‌غداو به‌م شته لاوه‌کییانه عه‌یبداری نه‌که‌ین".
له‌باره‌ی کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق، سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین وتی، "قسه‌مان زۆر له‌سه‌ر بابه‌تی دادپه‌روه‌ی کرد و ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌که‌ین گرفته لای خۆمان هه‌یه به‌ڵام له‌وێ تاڕاده‌یه‌کی زۆر کۆنتڕۆڵیان کردوه و دادوه‌ری باڵاده‌ستی پێوه‌دیاره وه‌کو ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت، له زۆر بابه‌تدا ره‌نگه په‌رله‌مان به‌و زۆرینه‌ی خۆی بابه‌تێکی په‌سه‌ندکردوه و دادگای باڵا ره‌تیده‌کاته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "سه‌رۆکی دادگای فیدڕاڵی که دادگاکه له‌م دواییانه‌دا هه‌ندێک بڕیاری دا و بابه‌ته‌کان په‌یوه‌ست به‌وه‌وه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئێمه جه‌ختمان کرده‌وه که دروست نیه که گه‌له‌ی کوردستان باجی هه‌ڵه‌ی کاربه‌ده‌سته‌کانی بدات و ئه‌گه‌ر گرفتێک هه‌یه له بابه‌تی نه‌وت و کێشه‌کانی دیکه‌دا، که به تاکید کێشه‌ی تریان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بهتایبهتدا هه‌ندێک که‌س که‌س سزادراون و لێره قسه‌ی دیکه‌یان هه‌یه، ئه‌وه په‌یوه‌سته به حکوومه‌ت و لێره و له‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ره، به‌ڵام نابێت ئه‌وه ببێته سزاکانی گه‌لی ئێمه و ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته جیا بکرێته‌وه".
Your Comment