کوردپرێس:
غالب محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، بەگوێرەی خشتەی کۆمپانیای سۆمۆ كە بۆ لیژنەی نەوت و وزە نێردراوە "داهاتی نەوت بەراورد بە مانگی ڕابردو نزیکەی ملیارێک دۆلار زیادی کردوە".
غالب محەمەد باسی لەوەش کردووە، بڕی رۆژانەی نەوتی هەناردەکراو گەیشتوەتە دو ملیۆن و 846 هەزار بەرمیل و بەکۆی گشتیش 88 ملیۆن و 211 هەزار و 750 بەرمیل نەوتیان لە کێڵگە نەوتییەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق و کەرکوک هەناردەکردوە.
بەگوێرەی خشتەكە، داهاتی مانگی رابردوی عێراق لەفرۆشتنی نەوت نزیکەی چوار ملیار و 213 ملیۆن و 432 هەزار دۆلار بوە.
ئەو پەلەمانتارە پرسیار لەسەر داهاتی نەوتی هەرێم دەکات و باسی لەوەکردوە، هەرێمی کوردستان کە رۆژانە زیاتر لە "550" هەزار بەمیل نەوت هەناردەکات "پێمان ناڵێن چەند داهاتتان زیادی كردووە و كوا مووچەی خەڵكی؟".
Your Comment