لە پارێزگای دهۆک پێشمەرگەیەکی هەرێمی کوردستان برینداربوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە چیای گاپنرکی پێشمەرگەیەک بە فیشەک بریندارکراوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی دهۆک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ئێن ئاڕ تی بڵاوی کردەوە ئەو شوێنەی پێشمەرگەکەی تێدا بریندارکراوە دەکەوێتە چیای گاپنرکی لە سنووری ناحیەی کانی ماسی کە لەناو بارگەی هێزی پێشمەرگەدا بووە.

پێشمەرگەکە لە ئێستدا لە ژێر چاودێری دایە و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەیرانگای زێوەی سەر بە سنوری ناحەیەی بامەڕنێ ژمارەیەک هاوڵاتیی کە لە گەشت و سەیران بوون، بوونە ئامانجی چەند موشەکێک و بەهۆیەوە دوو منداڵ کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

News Code 6068

Your Comment

You are replying to: .
captcha