وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لەبارەی خۆڵبارین و وشکەساڵی پەیوەندیەکیی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

بەشی ئێران- لەبارەی پرسی خۆڵبارین و بە بیابانبوون و وشکەساڵی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وهی ئێران و‌ فوئاد حسێن هاوتا عێراقییەکەی، له ‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا پرسی به‌ بیابانبوون و وشکه‌ساڵی و ڕێگاکانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان تاوتوێ کرد.

لەمبارەوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، فوئاد حسێن له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان له‌باره‌ی گۆڕانکارییه‌کانی که‌شوهه‌وای ناوچه‌که‌ و ئه‌و خۆڵبارینه‌ی که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا عێراق و ئێرانی گرته‌وه‌ گفتوگۆیان کرد.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران پێداچوونه‌وه‌یان به‌ گرنگترین ئاسته‌نگه‌کانی که‌شوهه‌وادا کرد که‌ ڕووبه‌ڕووی ناوچه‌که‌ ده‌بێته‌وه‌، وه‌ک تۆز و خۆڵ و وشکه‌ساڵی و به‌ بیابانبوون و که‌مبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆری زینده‌وه‌ره‌کان و ڕێگاکانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان، به‌ ئامانجی که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی دیارده‌ی گۆڕانی که‌شوهه‌وا و دابین کردنی ژینگه‌یه‌کی ته‌ندروست و گونجاو بۆ مرۆڤایه‌تی.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بۆچوونه‌کان ئاڵوگۆڕ کران له‌سه‌ر دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌، جه‌ختیش له‌سه‌ر گرنگی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئاواته‌کانی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که‌ کرایه‌وه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران رێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندێکی ته‌کنیکی عێراقی و ئێرانی له‌ به‌غدا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و ئاسته‌نگانه‌ی که‌ رووبه‌ڕووی هه‌ردوو وڵات ده‌بێته‌وه‌ له‌ داهاتودا، جه‌ختیشیان له‌ به‌رده‌وامیدان به‌ دیالۆگ و فراوانکردنی گفتوگۆکان بۆ وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌ کرده‌وه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌شدا سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئاو ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، له‌گفتوگۆکه‌ی نێوان فوئاد حسێن و حسێن ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان باس له‌ پرسه‌کانی ئاو و پێشکه‌وتن و په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌کانی کرا بۆ خزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ.

News Code 6059

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha