بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ عه‌لی باپیر، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سیاسی له شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵا پێشوازیی له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد.
لە ڕاگەیێندراوێکی کۆمەڵدا لەبارەی ئەو دیدارە هاتووە: له کۆبونه‌وه‌که‌دا دۆخی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان و جیهان قسه‌ی له باره‌وه کرا، هه‌روه‌ها باس له نیگه‌رانییه‌کانی خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ری هه‌رێم کرا، باس له‌وه کرا که خه‌ڵک چاوه‌ڕوانیان هه‌یه کێشه و گرفته‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن.
کۆمەڵی دادگەری کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕوو، "باس له‌وه‌ش کرا که حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات کێشه و گرفتی خه‌ڵکیان زیاد کردوه له باتی چاره‌سه‌ر کردنی، به ئاشکرا جه‌ماوه‌ر کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م ناکۆکییانه له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌بین و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروستکردوون."
بەگوێرەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە عه‌لی باپیر داوای کردوە سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان فشار له حزبه‌که‌ی خۆی بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان و ده‌ربازکردنی خه‌ڵک و هه‌رێم و هاوڵاتیان له‌و قه‌یرانه، چوونکە "ناکرێت به‌م جۆره حوکمڕانی به‌رده‌وام بێت و دۆخه‌که گه‌یشتوه به‌وه‌ی خه‌ڵک بیر له ڕێگه‌ی چاره‌ی دیکه بکاته‌وه".
Your Comment