ناکۆکییەکان نێوان پارتی و یەکێتی کاریگەریی نەرێنییان لەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەبووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاند، ناکۆکییەکان لە هەرێم کاریگەری نەرێنیان لەسەر هاوڵاتیان هەبووە و پێویستە دابەشبوونی هەرێم بۆ زۆنی سەوزو زەرد کۆتایی پێ بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە وتەیەکدا کە لە ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی عێراقەوە پێشکەشی کرد، سەبارەت بە دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ساڵێک لەمەوبەر لە بۆنەیەکی زانکۆی کوردستاندا، باسم لە گرنگی یەکڕیزی هەرێم کرد و هەروەها باسم لە گرنگی تێپەڕاندنی دابەش کردنی هەرێم بۆ زۆنی سەوز و زۆنی زەرد کرد."

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، "بەڵام دوای ساڵێک لەو تێبینیانەم، ئێستا ناکۆکی و دابەشکارییەکان قووڵتربوونەتەوە و ئەوەش بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری کردۆتە سەر گەلی هەرێمی کوردستان."

پلاسخارت جەختیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان یەک بژاردەی لەبەردەمدایە و لەگەڵ پلاندانان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، گرنگە دەستەبەری ئەوە بکەین کە دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکان هەبێت، ئیدی ئەو لایەنانە بچووک یان گەورە بن دەبێت دەرفەتی یەکسانیان بۆ هەبێت کە ئەوەش ژینگەیەکی هەڵبژاردنی ئەرێنی دەڕەخسێنێت.

News Code 5989

Your Comment

You are replying to: .
captcha