بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زنجیرە تویتێکدا رای گەیاند: "پشکی کوردستان لە بودجەی حکوومەتی فیدراڵی پاداشت نییە، بەڵکوو مافێکی خۆمانە" و "پێشتریش باسمان کردووە، پەیوەندی ھەولێر و بەغدا پێویستە لەسەر بنەمای داننان بە ماف و ئەرکی ھەر لایەک بێت بەپێی دەستور".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردۆتەوە کە ئەو پێشھاتە مەترسیدارە پێویستە بە زووترین کات ڕاست بکرێتەوە. ھێشتاش دەرفەت ماوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ستەمەی ئەنجام درا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment